بە حەوت زنجیرە؛ پڕۆژەی دابینکردنی جل و بەرگی قوتابخانە کۆتایی هات

9/29/2025

پاش ڕاگەیاندنی کەمپینەکەمان بۆ دابینکردنی پۆشاکی قوتابییان بۆخوێندنی ئەمساڵ سوپاس بۆ خوای گەورە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەوە دەستمان پێکرد ، لەڕێگەی خێرخوازانەوە توانیمان پۆشاکی 154 قوتابی دابین بکەین بۆ گوندەکانی (زەردەهاڵ، دێ کۆن، خارگێڵان، خێڵی حەمە) پشت بەخودا لە شاری سلێمانی و چەند شوێنێکی دیکەش هەمان پرۆژەمان دەبێتە.

ژمارەی سوودمەندبووان

154 قوتابی

کورتەڤیدیۆی زنجیرەی یەکەمی کەمپینەکە

زنجیرەی یەکەم:

کەمپینی هاوکاری و دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە بۆ 100 منداڵی کەمدەرامەت لە سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

ژمارەی سوودمەندبووان

154 قوتابی

کورتەڤیدیۆی زنجیرەی دووەمی کەمپینەکە

زنجیرەی دووەم:

دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە بۆ 200 منداڵی کەمدەرامەت لە قەزای شارەزوور بۆ ساڵی نوێی خوێند.

ژمارەی سوودمەندبووان

200 قوتابی

کورتەڤیدیۆی زنجیرەی سێیەمی کەمپینەکە

زنجیرەی سێیەم و چوارەم:

کورتەڤیدیۆی زنجیرەی چوارەمی کەمپینەکە

کەمپینی هاوکاری و دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە بۆ 350 منداڵی کەمدەرامەت لە شاری سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

ژمارەی سوودمەندبووان

350 قوتابی

کورتەڤیدیۆی زنجیرەی پێنجەمی کەمپینەکە

زنجیرەی پێنجەم:

پاش دابین کردنی جل و بەرگ بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی (کانی هەمزەی بنەڕەتی) بەڕێزان ئیدارەی خوێندنگا سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی ڕێکخراوەکەمان کرد.

زنجیرەی شەشەم:

دابین کردنی جل و بەرگ بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی (بێگەردی بنەڕەتی) لە شارەزوور لەلایەن ڕێکخراوەکەمانەوە..

زنجیرەی حەوتەم: