بەشی بێباوکان

مانگانە 135 منداڵی بێباوک مووچە وەردەگرن

سەدان منداڵ ساڵانە جلی جەژن و جل و پێویستی قوتابخانەیان بۆ دابین دەکەین

پڕۆژی کەفالەتی منداڵی بێباوک

بریتییە لە دابینکردنی مووچەی مانگانە بۆ منداڵی بێباوک کە بڕەکەی لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت.

کەفالەتی بێباوکان

پاش پڕکردنەوەی فۆڕمێک لەلایەن سەرپەرشتیاری بێباوکەکەوە، لیژنەیەک لە ڕێکخراوەکەمان سەردانی مەیدانی ماڵی بێباوکەکە دەکەن و پاش دڵنیابوونەوە لە ژیان و گوزەرانیان و بەپێی ڕیزبەندی شیاوی بڕیاردەدەن مووچە بۆ منداڵەکە دابین بکرێت لە ڕێگای «کافل»_ێکەوە یان لە ڕێگای سندووقی داهاتی ڕێکخراوەوە.

ئاماری دابینکردنی مووچەی منداڵانی بێباوک

135

منداڵی بێباوک

مانگانە

لە دامەزراندنی ڕێکخراوەوە تا ئێستا

206

ملیۆن دینار بەشێوەی مووچەی مانگانە بەخشراوەتە منداڵانی بێباوک

ئەم ئامارە لە دامەزراندنی ڕێکخراوەوە تا ١ی ٥ی ٢٠٢٦ـە

گەر خاوەنی منداڵی بێباوکی، لێرە تۆماری بکە

لە ژێر ڕۆشنای فەرموودەی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ کە دە فەرموێت (أنا وكافل اليتيم کهاتین في الجنة) بە هاوکاری خێرخوازان و بەپێ توانا و ڕیزبەندی کەفالەتی منداڵانی بێباوک دەکەین.