پڕۆژەی پۆشاک و پێداویستیی قوتابخانە

بریتییە لە دابینکردنی جل و بەرگ و پێویستییەکانی قوتابخانە بۆ منداڵانی بێباوک یاخود هەژار لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا.

پۆشاک و پێداویستیی قوتابخانە

لە سەرەتای ساڵی خوێندندا پڕۆژەی دابینکردنی جل و بەرگ و پێداویستی قوتابیان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو منداڵە بێباوکانەی کە لە ڕێکخراوەکەماندا مووچەیان هەیە لەگەڵ منداڵانی تری هەژار و بێباوک بەپێی ئەو بڕەی خێرخوازان دەیبەخشنە پڕۆژەکە. ڕێکخراو منداڵەکان دەباتە مۆڵ و پێشانگاکانی جل و بەرگ و پەڕاوگەکان تا بە خواست و ئاست و تەمەنی خۆیان لە چوارچێوەی بڕی دیاریکراودا پێویستییەکانیان هەڵبژێرن.

1300

قوتابی

بەبڕی

24.700.000

دینار

ئەم ئامارە لە دامەزراندنی ڕێکخراوەوە تا ١ی ٤ی ٢٠٢٦ـە

کلیک لەم وێنە بکە؛

تاکوو بە ڕێگاکانی ناردنی هاوکاری بۆ هەژاران و بێباوکان ئاشنا بیت.

تێبینی: هەموو ئەم پڕۆژانە لە دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی لیژنەیەک ئەنجام دەدرێت و خاڵی سەرەكی ئەوەیە کە لەڕووی شەرعییەوە شایستەی ئەوەبێت یارمەتی بدرێت.