پڕۆژی کەفالەتی منداڵی بێباوک

بریتییە لە دابینکردنی مووچەی مانگانە بۆ منداڵی بێباوک کە بڕەکەی لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت.

کەفالەتی بێباوکان

پاش پڕکردنەوەی فۆڕمێک لەلایەن سەرپەرشتیاری بێباوکەکەوە، لیژنەیەک لە ڕێکخراوەکەمان سەردانی مەیدانی ماڵی بێباوکەکە دەکەن و پاش دڵنیابوونەوە لە ژیان و گوزەرانیان و بەپێی ڕیزبەندی شیاوی بڕیاردەدەن مووچە بۆ منداڵەکە دابین بکرێت لە ڕێگای «کافل»_ێکەوە یان لە ڕێگای سندووقی داهاتی ڕێکخراوەوە.

ئاماری دابینکردنی مووچەی منداڵانی بێباوک

135

منداڵی بێباوک

مانگانە

لە دامەزراندنی ڕێکخراوەوە تا ئێستا

206

ملیۆن دینار بەشێوەی مووچەی مانگانە بەخشراوەتە منداڵانی بێباوک

ئەم ئامارە لە دامەزراندنی ڕێکخراوەوە تا ١ی ٥ی ٢٠٢٦ـە

کلیک لەم وێنە بکە؛

تاکوو بە ڕێگاکانی ناردنی هاوکاری بۆ هەژاران و بێباوکان ئاشنا بیت.

تێبینی: هەموو ئەم پڕۆژانە لە دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی لیژنەیەک ئەنجام دەدرێت و خاڵی سەرەكی ئەوەیە کە لەڕووی شەرعییەوە شایستەی ئەوەبێت یارمەتی بدرێت.