پرۆژەی پۆشاکی جەژن
بریتییە لە دابینکردنی پۆشاکی جەژن بۆ منداڵی بێباوک و یان هەژار.
پۆشاکی جەژن
هەموو ساڵێک لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە هەڵدەستین بە دابینکردنی جل و بەرگی جەژن بۆ منداڵانی بێباوک یاخود هەژار، لە ڕێگای داهاتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری مانگی ڕەمەزانەوە، هەر خێرخوازێکیش دەتوانێت بۆ منداڵێک یان چەند منداڵێکی دیاریکراو بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە ببەخشێت، ڕێکخراو منداڵەکان دەباتە مۆڵ و پێشانگاکانی جل و بەرگ تا بە خواست و پێویستی خۆیان لە چوارچێوەی بڕی دیاریکراودا جل و بەرگ هەڵبژێرن.
ئاماری دابینکردنی مووچەی منداڵانی بێباوک
940


منداڵی بێباوک و هەژار
بەبڕی
36,656,000
دینار
ئەم ئامارە لە دامەزراندنی ڕێکخراوەوە تا ١ی ٤ی ٢٠٢٦ـە


کلیک لەم وێنە بکە؛
تاکوو بە ڕێگاکانی ناردنی هاوکاری بۆ هەژاران و بێباوکان ئاشنا بیت.
تێبینی: هەموو ئەم پڕۆژانە لە دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی لیژنەیەک ئەنجام دەدرێت و خاڵی سەرەكی ئەوەیە کە لەڕووی شەرعییەوە شایستەی ئەوەبێت یارمەتی بدرێت.
سلێمانی، شەقامی سەدەکە، بەرامبەر پارکی شەهیدان
ناونیشان


