دابەشکردنی زیاتر لە ٨٤ ملیۆن دینار بەسەر ٥٨٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەتدا
12/28/2025


بە مەبەستی سووککردنی بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان و دابینکردنی بژێویی ژیانیان، ڕێکخراوی بەراتی مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٥دا پڕۆژەی هاوکاریی ماددیی بۆ خێزانە هەژارەکان جێبەجێ کرد. لەم چالاکییەدا ٥٨٠ خێزان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوودمەند بوون لە وەرگرتنی بڕە پارەی کاش، کە کۆی گشتیی هاوکارییەکان گەیشتە ٨٤,٤٩٠,٠٠٠ (هەشتا و چوار ملیۆن و چوارسەد و نەوەد هەزار) دیناری عێراقی.
ژمارەی سوودمەندبووان
84,490,000 دینار
بڕی هاوکاریی
580 خێزان
سلێمانی، شەقامی سەدەکە، بەرامبەر پارکی شەهیدان
ناونیشان


