میوانداری و پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ ٢٦٤ مامۆستای سەنتەرو بنکە و مەدرەسەکانی لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز

11/18/2025

میوانداری و پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە مامۆستایانی سەنتەرو بنکەو مەدرەسەکانی لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە دەڤەری شارەزورو هەڵەبجەی تازەو زەڕایەن لەلایەن ڕێکخراوی گزنگی شارەزور کەپێک هاتبون لە(۲٦٤ )مامۆستا، شایانی باسە بەشێک لە دیاری و خەڵاتەکان لەلایەن نووسینگەی هەندەرانی ڕێکخراوی بەراتی مرۆییەوە دابین کرابوو ، وەفدێکی ڕێکخراوی بەراتیش لەئەهەنگەدا بەشداربوون ولەلایەن مامۆستا ئاری سەرۆکی ڕێکخراو وتارێک پێشکەش کراو دەست خۆشی لە مامۆستایانکرد کەبەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەمیشە لەخزمەتی قورئان و فێرخوازانی دەڤەرەکەدان.