ئەنجامدانی گەشتێکی سەیران و کاتبەسەربردن بۆ ٥٠٠ منداڵی بێباوک
12/28/2025


لە درێژەی چالاکییە خێرخوازییەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا و بە مەبەستی دڵخۆشکردن و دروستکردنی کەشێکی ئارام، ڕێکخراوی بەراتی مرۆیی گەشتێکی سەیران و چالاکیی هونەریی بۆ ٥٠٠ منداڵی بێباوک و خێزانەکانیان ڕێکخست. تێچووی گشتیی ئەم گەشتە بڕی ٥,٠١٩,٠٠٠ (پێنج ملیۆن و نۆزدە هەزار) دیناری عێراقی بووە و چەندین بڕگەی جۆراوجۆر و یاری بۆ دڵخۆشکردنی منداڵەکان تێدا پێشکەش کرا.
ژمارەی سوودمەندبووان
5,019,000 دینار
بڕی هاوکاریی
500 منداڵی بێباوک
سلێمانی، شەقامی سەدەکە، بەرامبەر پارکی شەهیدان
ناونیشان


