ڕێکخراوی بەراتی مرۆیی هاوکاریی تەندروستی و چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە ٦ نەخۆش دەکات
12/28/2025


لە بەشێکی دیکەی کار و چالاکییە مرۆییەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا لە کەرتی تەندروستی، ڕێکخراوی بەراتی مرۆیی ئەرکی چارەسەرکردن و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکیی بۆ ٦ نەخۆشی کەمدەرامەت گرتە ئەستۆ. کۆی گشتیی بودجەی تەرخانکراو بۆ هاوکاریکردن و چارەسەری ئەو نەخۆشانە بڕی ٥,٣٣٩,٠٠٠ (پێنج ملیۆن و سێسەد و سی و نۆ هەزار) دیناری عێراقی بووە.
ژمارەی سوودمەندبووان
5,339,000 دینار
بڕی هاوکاریی
6 نەخۆش
سلێمانی، شەقامی سەدەکە، بەرامبەر پارکی شەهیدان
ناونیشان


